حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ ده‌ست به‌‌ دروستكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ بكاته‌وه

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ ده‌ست به‌‌ دروستكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ بكاته‌وه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2004ـه‌وه‌ ڕاگیراوه‌.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیەوە ئاماژەی بەوە دا کە ئیشوکارەکانی ئەم پڕۆژەیە بەردەوامە و لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.

گوتیشی “پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە دەکەوێتە سەنتەری ئیدارەکە و ئاو بۆ ناو شاری ڕانیە و یەک دوو شاره‌دێی دەوروبەری شارۆچكه‌كه‌ دابین دەکات”.

ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2004ـەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە و بە هۆکاری جیاواز سێ جار فەرمانی گۆڕانکاریی تێدا دراوە، بەڵام ئەمجارە کارەکانی دەست پێ دەکاتەوە و پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.

ئاری ئەحمەد سه‌باره‌ت به‌ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پڕۆژەکە ئەوەشی گوت “ئێستا کارەکان بەردەوامن و کاری زیاتریشی لەسەر دەکرێت و هەندێک کاری پێویستی ماوە کە دابین بکرێن”.