دوو تۆمه‌تبار لە چەمچەماڵ ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی9ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،له‌درێژه‌ی‌ ده‌رچون‌و گه‌ڕان‌و پشكنینه‌كانی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ بۆ ناو بازاڕو شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێگرییكردن له‌كاری‌ نایاسایی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ گومان له‌دوو تۆمه‌تباركرا كه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێیه‌، دوای‌ پشكنینی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ پێیه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركران‌و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كانیشدا گیرا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران (م، ج، م له‌دایكبووی‌ 1994 – یـ، ئـ، ع له‌دایكبووی‌ 2005) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.