دهقی پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان:
بەبۆنەی (60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم .
ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان هەیە و دەنگی رەسەن و راستەقینە و بڵندگۆ و سەکۆیەکی راستگۆ و زوڵاڵی شۆڕش و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئازادایخوازان بووە. هەروەها قوتابخانەیەکیش بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان راگەیاندنکار و کادیر و سەرکردەی بەتوانا.
لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو خەباتکار و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا لەم سەکۆیەدا خزمەتیان کردووە.
دەستخۆشیتان لێدەکەم و هيوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مەسرور بارزانی