پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا: رێوشوێنی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌‌ گیراوه‌ته‌به‌ر

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئاگره‌كه‌ی نێو هۆڵی ئاهه‌نگگێڕانی حه‌مدانییه‌ كاتژمێر 11:30 خوله‌كی دوێنێ شه‌و كه‌وته‌وه‌.

راشیگه‌یاند، رێوشوێنی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخه‌ر و كرێكارانی هۆڵه‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمدانییە، ئاگرێک کەوتەوە کە بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، بەشێک لە بریندارەکان رەوانەی شاری هەولێر کران بۆ چارەسەرکردن. هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرزوو ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی