پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی: داوامان لە سوودانی کردووە قەرەبووی قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانیە بکرێتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە پەیوەندیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردووە لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکەی حەمدانیە بکرێت، هەروەها قوربانییەکان قەرەبوو بکرێنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسییەوە لە هەولێر دوای دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستیی ئەو قوربانییانەی لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و، گوتی “سوپاسی کارمەندانی تەندروستی دەکەم، ئەوەی بە چاوی خۆم بینیم بەڕاستی زۆر جێی شانازییە بۆ هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان،” لە بەرامبەر ئەو کارانەی بۆ قوربانییەکان کردوویانە. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی “لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقیش قسەمان کرد، جەنابیان زۆر گرنگی بە رووداوەکە دەدات و وەزیری ناوخۆ و تەندروستیی عێراقی ناردووە بۆ موسڵ و دێنە ئێرەش.”