چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەسرور بارزانی لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە: ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: شەوی رابردوو لەگەڵ ڕوودانی كارەساتەكەی حەمدانییە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین كات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوكارییەكی پێویست دووپات دەكەینەوە. 
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) كە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان كەس، زۆر خەمباری كردین .
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم ، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بكات . هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .
دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم كارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین كات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوكارییەكی پێویست دووپات دەكەینەوە. 

مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان