نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێ، بیر و خەیاڵمان لای ئەوانە و ئامادەی هەموو یارمەتیدان و هاوكارییەكین.
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە..
پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خێزان و كەسوكاری ئەو قوربانییانە دەكەم كە شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا لە هۆڵێكی بۆنەكان لە قەزای حەمدانییە، گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
لە خوای مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكاریان ببەخشێت. هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران و بەركەوتووان دەخوازین. لەم كاتە سەخت و بە ئازارەدا، بیر و خەیاڵمان لای ئەوانە و ئامادەی هەموو یارمەتیدان و هاوكارییەكین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان