پرۆژەی گەشانەوە بۆ گەشەپێدانی بزنسی بچوک و مامناوەند راگەیەندرا

رۆژی دوو شەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە رێورەسمێکدا بە ئامادە بونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کوێستان محەمەد وەزیری کارو کارو باری کۆمەڵایەتیی، پرۆژەی گەشاندنەوە، قەرز بۆ گەشەپێدانی کارەکەت راگەیاندرا.

گەشانەوە،، دەستپێشخەری دابینکردنی پاڵپشتی دارایی لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بزنسە بچوک و مامناوەندەکانە .

لە وتەیەکدا، کوێستان محەمەد، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد کە پاڵپشتیەکی گەورەی ھەبووە لە سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە و خزمەتێکی ترە بە بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و پاڵپشتی کەرتی تایبەت و گەنجان کە لە رێگەی وەزارەتمانەوە پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکرێت .

دواتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی ئەم پرۆژەیە کرد، کە خزمەتێکی تری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، بەشێکە لە کارنامەی حکومەت لە پاڵپشتی کردنی کەرتی تایبەت و یەکەمین جارە پرۆژەیەکی ھاوبەشی حکومەت ھەبێت لە پاڵپشتی کردنی دارایی، ھیوای خواست ئەم پرۆژەیە لە خزمەتی گەنجاندا بێت .

 دواتر پانێڵێک ئامادە کرابوو بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر گرنگی پرۆژەکەو چۆنێتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەشانەوە.

ھاوکات پێشکەش کردنی داواکاری لە رێگەی پۆرتاڵی گەشانەوە پێشکەش دەکرێت.