بۆ زیادکردنی ئاوی سه‌رزه‌وی و بەکارهێنانی هەمەلایەنەی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی تایبه‌تی به دروستكردنی پۆند داوە، ئەمەش بۆ باشتر سوودوه‌رگرتن له ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا ١١٠ پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون و بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ماسی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت؛ لە هەمان کاتدا كاركردن لە ٤٠ پۆندیش بەردەوامە و پلانیش بۆ دروستکردنی ٧١ پۆندی نوێ هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارەدا رەچاوی پێویستی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا لە پارێزگای هه‌ولێر ٣٦ پۆند كاره‌كانیان ته‌واو كراوه و لە پارێزگای دهۆك به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، كه بۆ درووستكردنی پۆند گونجاوتره، ٥٧ پۆند تەواو کراون. له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، ١٧ پۆند كۆتایی هاتوون. هاوکات لە هەموو ناوچەکان کارکردن لە ٤٠ پۆند بەردەوامە و پلانیش هەیە ٧١ پۆندی دیکە لە شوێنی گونجاو دروست بکرێن.
پۆندسازی و دروستکردنی چاڵاو، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی و باخداری، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی لێ دەکەوێتەوە. هاوکات دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ئاوى ژێرزەوی و ئەو سامانە بۆ ئایندە دەپارێزێت. لەو سۆنگەوەیە کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە دروستکردنی پۆندەکان لە هەموو ناوچەکان دەدات.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری