سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبن کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هاتووە: “رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27/9/2023، کە پشووی فەرمییە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبن کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایەو دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەت بەردەوام دەبێت”.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندبوو، پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.

رۆژی 24/9/2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی وەزارەت و دامەزراوەکانی بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی 25ی ئەیلوول بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکردووە و رۆژی 8/10/2023 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دێت.