لە پارێزگای هەولێر بڕیاری تایبەت بە خۆپاریزی لە پەتای کۆلێرا دەرکرا

دوێنێ، بەسەرپەشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا کرا.

لەو کۆبوونەوەدا قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی گەشت گوزار و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و ئاوی دەورووبەر و نوێنەری کشتوکاڵ و ژینگە ئامادەیی بوون، سەرەتا پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر ئەولەویەتی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان کردەوە و ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە لەسەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی ڕێ و شوێنی خۆپارێزی بگیرێتە بەر.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر باسی لە سروشتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا کرد و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی خۆپارێزی و هۆشیاریەکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بەتێر و تەسەلی باسیان لە ستاندردەکانی پاک و خاوێنیی خواردەمەنی و سەرچاوەکانی ئاو کرد، بۆ ئەوەش ڕێنمایی و چاودێریکردن و هۆشیارکردنەوەیان بە پێویست زانی .
هەر لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵێك بڕیاری پێویست وەرگیران لە گرنگترینیان:
_ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندورستی
_ چاودێریی پاك و خاوێنی بیرەکانی ئاو
تیمە هاوبەشەکانی قائیمقایمیەت و تەندروستی سەردانی مەیدانیی چێشتخانە و کافیتریاکان بکەن و ڕێنماییان پێشکەش بکەن جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌وقاف و قوتابخانه‌ و زانكۆكان.