مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو خوالێخۆشبوو(خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە)بڵاوكرده‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نن،به‌ڕێزان له خانەوادەی کەسایەتی دیار‌و ناسراوی گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە)، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان خوالێخۆشبوو (خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خوالێخۆشبوو (خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە) کەسایەتیەکی ناسراو و دڵسۆز‌و خەمخۆر و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و ناوداری سنووری سلێمانی بوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و هاوەڵ و ماتەمگێرانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
له كۆتاییدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بن..