کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستووەتەڕوو و دەڵێت، سبەی ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی 09ـی 2023 خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت، هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 15 –  20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با لە باکوری ڕۆژهەڵات دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان ( 9 – 10  ) کیلۆمەتر دەبێت. 

لەبارەی کەشوهەوای سبەى سێشەممە 26ـی 09ـی 2023 کەشناسی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 15 –  20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با لە باکوری ڕۆژهەڵات بۆ باکوری ڕۆژئاوا دەبێت، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان ( 7  –  9   ) کیلۆمەتر دەبێت. 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هاوکات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی:35 پلەى سیلیزى

دهۆک: 37  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى

سۆران: 37  پلەى سیلیزى

گەرمیان:41  پلەى سیلیزى