سەرۆک بارزانی لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕۆژی ڕیفراندۆم و سەرکەوتنی ئیرادەی گەل پیرۆز دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی 09ـی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی، “پیرۆزە، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل.”
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بە ڕابەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی تێدەپەڕێت، کە لە ڕێککەوتی 25ـی 09ـی 2023 گەلی کوردستان چوونەسەر سندووقەکانی دەنگدان و بەشێوەیەکی دیموکراسیی و ئاشتییانە ویستی خۆیان بۆ سەربەخۆیی نیشانی هەموو جیهان دا و نزیکەی 93% دەنگدەران بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە لە ڕێککەوتی 7ـی حوزەیرانی،2017 لە كۆبوونەوەیەكی مێژووییدا، سەرۆكایەتیی هەرێم و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری پێكهاتەكانی كوردستان، بڕیارێكی مێژووییان دا و 25ـی ئەیلوولی 2017ـیان وەک ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستنیشان كرد.