سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یادی ڕیفراندۆمی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، یادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بەرز و پیرۆزە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی 09ـی 2023 لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کوردستان پەیامێکی کورتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، “یادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل بەرز و پیرۆزە.”
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بە ڕابەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی تێدەپەڕێت، کە لە ڕێککەوتی 25ـی 09ـی 2023 گەلی کوردستان چوونەسەر سندووقەکانی دەنگدان و بەشێوەیەکی دیموکراسیی و ئاشتییانە ویستی خۆیان بۆ سەربەخۆیی نیشانی هەموو جیهان دا و نزیکەی 93% دەنگدەران بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە لە ڕێککەوتی 7ـی حوزەیرانی،2017 لە كۆبوونەوەیەكی مێژووییدا، سەرۆكایەتیی هەرێم و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری پێكهاتەكانی كوردستان، بڕیارێكی مێژووییان دا و 25ـی ئەیلوولی 2017ـیان وەک ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستنیشان كرد.