هەنارەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

بەمنزیكانە وەك تاقیكاری نەوتی هەرێم بە بۆری هەناردە دەكرێتەوە

سەرچاوەیەكەوە لە كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، شاندێكی كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان سەردانی توركیایان كردووە و لەگەڵ لایەنی توركی لەنزیكەوە بۆری نەوتیان بەسەركردووەتەوە و بەمنزیكانە یەكەمجار وەك تاقیكاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەكرێتەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم رایەگەیاند: ھەمووان پاڵپشتی لە دووبارە دەستپێکردنەوە و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکەن. ئەمەریکا ھەوڵ لەگەڵ بەغدا و تورکیا دەدات بگەنە رێککەوتن و ئەو کێشانەی ھەیە چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بکرێتەوە.