به‌هۆی كۆچی دوایی خدر محه‌ممه‌دئه‌مين ئاغا، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد.
ده‌قی پرسهنامهكه:
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان و برای شەهیدانی قارەمان فەتتاح ئاغا و عەبدوڵلا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو.
خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامىیش به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان
2023/9/24