وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، سبەی دووشەممە 25ـی ئەیلوول، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
وەک لە خشتەکەدا هاتووە، دابەشکردنی مووچە 12 رۆژ دەخایەنێت و رۆژی 8ـی 10ـی 2023 تەواو دەبێت.