وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كەمێك لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
وا بڕیارە لەلایەن هەردوو بانكی رەشید و بانكی تی بی ئای 450 ملیار دیناری دیكە رەوانە بكرێت، پێشتریش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپارد كە بەگەیشتنی پارەكە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.