بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی 9ی 2023دەست بەسەرداگرتنی بڕی (51) پەنجاویەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر-ی لەجۆری كریستاڵ راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: لە رێككەوتی 23ی 9ی 2023 دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش لەسەر تۆڕێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر،بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی بەداواداچون و چاودێری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، توانی بڕی (51) پەنجاویەك كیلۆگرام لەماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستال دەستبەسەردا بگرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،لەم چالاكییەدا (3) سێ تۆمەتبار دەستگیركران كەماوەیەكی زۆرە كاری بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەكەن و تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
دەشڵێت: ئەو بڕەی ماددەیەی كە لەم چالاكییەدا دەستی بەسەرداگیراوە بای زیاتر لە (100) هەزار جار بەكارهێنانە كە بەهۆیەوە چەندین كێشەی خێزانی لێدەكەوتەوەو ژمارەیەكی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو كۆمەڵگادا پێ ئەنجام دەدرا.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان لێرەوە بەهەموو ئەو كەسانە رادەگەیێنی كە كاری بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەكەن، دڵنیایان دەكەینەوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەهەوڵ و شەونخونییەكانی بەردەوام دەبێ بۆ دەستگیركردن و بنبڕكردیان، ئەوەی ماوەتەوە لەگەڵیاندا تەنها كاتە.