دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مه‌سرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
 له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانییدا هاتووه‌، لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەردەوام بێت لە ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان .