دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هاککەرێکی مەترسیدار لە کوردستان دەستگیرکرا

بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سۆران، هاککەرێکی مەترسیداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ده‌ستگیر كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/9/2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاووڵاتییەکەوە لەسەر ئەوەی ئەکاونتی (فیسبووک)ی تایبه‌تیی خۆی هاک کراوە، بەهۆیەوە چەندان هەڕه‌شەی مەترسیداری لێ کراوە، دەستبەجێ تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانییان سەرەداوی هاککەرەکە دەستنیشان بکەن و پاشان هەوڵەکان چڕ کرانەوە لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و لە رێکەوتی 19/9/2023 دەستگیر بکرێت، کە ناوی (س، م، م)ـه‌ و لەدایکبووی (2006)ـه‌ دانیشتووی شاری سۆرانه‌.
پۆلیسی سۆران رایگه‌یاندووه‌: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا، دانی بەتاوانەکەی نا، کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لە تۆڕه‌کۆمەڵایەتییەکان هاک کردووە، ئامانجی لەم تاوانە دەستخستنی پارە بووە.
تۆمه‌تبار بە بڕیاری دادوەر راگیرا و بەپێی ماددە (2) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.