سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

6ـەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک دەستیپێکرد؛ “هەنگوین و سێوی کوردستان هەناردە دەکرێن”

بە بەشداری دەیان جووتیار، 16ـەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک دەستیپێکرد. جووتیاران خۆشحاڵن و ئاماژە بەوە دەدەن، سوودی زۆریان لە فێستیڤاڵەکە بینیوە، داواش دەکەن ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بەردەوامییان هەبێت. پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت، “بەمزووانە هەنگوینی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکرێت”.  

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2023، 16ـەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە گۆڕەپانی فامیلی مۆڵی دهۆک دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت؛ تێیدا 40 جووتیار (20 هەنگەوان و 20 رەزەوان) بەروبوومەکانیان نمایش دەکەن.