پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی9ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی پێنجشه‌م 21ی9ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی:36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران:37 پلەى سیلیزى
گەرمیان:41 پلەى سیلیزى.