بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان: سێ تۆمەتباری مەترسیدارمان لە هەولێر دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و کەرکووک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لە شاری هەولێر دەستگیر بکەن، کەپێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکییەکەدا، بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختەو ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ رومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر، دەستی بەسەردا گیرا. تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.