سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شەشەمین پێشانگای خۆراک و بەرهەمی کشتوکاڵی لە هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە بەشداریی 224 کۆمپانیای 19 وڵاتی جیهان شەشەمین پێشانگای هەولێر بۆ کشتوکاڵ و خۆراک کرایەوە.

سەروەر دێرەکی، ئەندامی ئەمینداری پێشانگا خۆراکییەکان، بە سەرچاوەیەکی ڕاگەیاند: ”کردنەوەی ئەم پێشانگایە کە ماوەی سێ ڕۆژ لە هەولێر بەردەوام دەبێت و تێیدا کۆمپانیا بەشدارەکان گرێبەستی هەماهەنگی و بریکاردارێتی واژۆ دەکەن و بەشێکی کۆمپانیاکانیش بەرهەمەکانیان دەفرۆشن کە ئەوەش بازرگانان و سەردانیکارانیش هان دەدات بۆ پێشانگاکە. وەک چاوەڕوان دەکرێت لە سێ ڕۆژدا نزیکەی پەنجا هەزار کەس سەردانی بکەن.

گوتیشی: کۆمپانیا بەشدارەکانی ئەم پێشانگایە لەسەر سێ ئاست دابەش بوون؛ کۆمپانیاکانی خۆراک، کۆمپانیاکانی بەرهەمی کشتوکاڵ وەک چاندن و بەرهەمی خۆراک، هەروەها کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراک. کە هەموو جۆرەکانی لە قوتوونان و پاراستن و کۆگاکردن و ڕەوانەکردن و بەبازاڕکردن دەگرێتەوە.