پارێزگاری دهۆک: هەرچەند ئابووری کوردستان بەهێزتر ببێت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیش زیاتر دەبن

پارێزگاری دهۆک جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەڵێت، “هەرچەند ئابووری کوردستان بەهێزتر ببێت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیشمان زیاتر دەبن”.

ڕۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەمیانی دانانی بەردی بناغەی رێگەی گوندی هەورسکێ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “بەردەوام دەبین لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییانمان. چەند ئابووری هەرێمی کوردستان بەهێزترببێت، دڵنیابن لەوەی زیاتر پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێشکەشکی هاووڵاتییان دەکرێن و جێبەجێ دەکرێن”.
زۆرینەی دانیشتووانی گوندی هەورسکێ ئەرمەنین. عەلی تەتەر ئاماژەی بەوە کرد، “ئەرمەنییەکان پێکهاتەیەکی سەرەکیی هەرێمی کوردستانن، بە درێژایی سەدان ساڵ، کورد و ئەرمەن پێکەوە لەم دەڤەرە ژیاون؛ ئەوەی لە توانامندا بێت بۆ پێشکەشکردکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە خوشک و برا ئەرمەنەکانمان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامی دەدەین”.