عێراق، لە هەر كاتژمێرێكدا ١٠ تەڵاقی لێ تۆمار دەکرێ

جیابوونەوە لەو ساڵانەی ڕابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، ئەمەش زۆرێك لە چاودێرانی نیگەران كردووە؛ بە پێی ئامارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوە لە بەغدا، ساڵی ٢٠٢٢ نزیكەی ٧٠هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عێراقدا تۆمار كراوە، بە تێكڕا ڕێژەی نزیكەی ٢٠٠ حاڵەت لە ڕۆژێكدا. هەروەها لە نیوەی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣دا چاودێری كراوە، بەرزترین ڕێژەی حاڵەتەكانی جیابوونەوە تۆمار كراوە، كە گەیشتووەتە ٦هەزارو٧٢٨ حاڵەت، واتە دە حاڵەت لە كاتژمێردا؛ ٢٢٤ حاڵەت لە ڕۆژێكدا؛ ٤٢٥٩ حاڵەتی جیابوونەوەی دەرەكی لە دادگاكانی عێراق تۆمار كراوە، جگە لە هەرێمی كوردستان، هەروەها كۆی گشتی دۆسیەی هاوسەرگیری لە عێراق لە ماوەی مانگی تەمووزدا گەیشتە ٢٦هەزارو٧٧٨ حاڵەت، لەگەڵ ٢٢هەزارو٧٣١ گرێبەستی هاوسەرگیری و ٤هەزارو٤٧ گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا پەسەند كراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگە، غالب عەتیە، پێی وایە “زۆربەی ئەو دۆسیانەی جیابوونەوە كە دادگاكانی عێراق جێبەجێی دەكەن، لە ئەنجامی خراپ بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەک و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوەیە.