ده‌سته‌ی ژینگه و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ماهه‌نگی له دانانی پلانی خۆگونجاندنی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بە گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دەکەن.
ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی وۆركشۆپی دانانی پلانی خۆگونجاندنی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌واى كرد كه نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و نوێنه‌رانیان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی بوون.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، ئاماده‌بووان ڕه‌شنووسی پلانی خۆگونجاندنی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و کاریگەرییەکانی له هه‌ر سێ بواری كشتوكاڵ و ئاو و فره‌چه‌شنیی زینده‌وه‌ران تەواو دەکەن.