دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ موبایلیان دزی بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی‌ تۆماركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ موبایلی له‌دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن  مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه‌ دزراوه‌كاندا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران (د، د، م – م، ف، خ) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.