سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هەر کەسێک دەستکاری پێوەری کارەبا بکات ڕوبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی ناوبازاڕی سلێمانی دەکاتەوە هەر کەسێک دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەباکەی بکاتەوە رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەبێتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “ئاگادارى ئەو دوکانانەى ناو بازاڕى سلێمانى دەکەینەوە، کە پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشى کارەبایان نییە، لە ئێستادا کارەبایان کوژێندراوەتەوە، دەتوانن سەردانى هۆبەى کاروبارى ووزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژهەڵات لە گەڕەکى قالاوا، بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و هەڵکردنەوەی کارەباکانیان”.
ئاشکراشیکرد، “پێویستە لەگەڵ هاتنیان پسووڵەی کارەبا ئەگەر هەیان بوو، وێنەی پێوەری میکانیکی (کۆن)، ژماری بۆردی پێوەری زیرەک لەگەڵ خۆیان بهێنن”.