سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دەزگای خێرخوازی بارزانی پێدوایستیی پزیشکی بۆ تەندروستیی دهۆک دابین کرد

دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوێکی نەرویجی، بە بڕی ملیۆنان دۆلار، دەرمان و پێدوایستی پزیشکی پێشکەشی تەندروستیی دهۆک کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2023، ئەڤرەسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆك لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھاوكاری رێكخراوی مەینی نەرویجی بە گوژمەی 16 ملیۆن دۆلار دەرمان و پێداویستی پزیشكی پێشكەش بە ناوەندە تەندروستییەكانی ئەو شارە دەكات.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆك لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی ئاماژەی بەوەش كرد، زۆربەی ئەو دەرمانانەی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئەو رێکخراوە نەرویجییەوە پێشکەشکی ناوەندە تەندروستییەکان کراون، تایبەتن بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

I’mوەکو ئەوەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆك باسی لێوە کرد، ئەو دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییانە، بەسەر هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکراون، نەک تەنها پارێزگای دهۆک. گوتیشی، لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە گوژمەی ملیۆنان دۆلار دەرمان و پێدوایستی پزیشکی پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کردووە.