کێشەى کەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەکرێت

لە هەندێک ناوچەى شارى هەولێردا، خواست لەسەر ئاو زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە هۆى گرفتی کەمئاوی لە چەند ناوچەیەکی هەولێر، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا. لەم ڕووەوە حکومەتی هەرێم پلانی هەیە کێشەکانی کەمئاوی لە هەولێردا چارەسەر بکات.لەوبارەیەوە ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “دواى سەردانی پاریزگاری هەولێر و جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەردانی سعودییە کرا، لەوێ لەگەڵ سندوقی گەشەپێدانی سعودی و وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودی کۆبوونەوە و باسی پرسی ئاو کرا.”ئارى ئەحمەد گوتیشی: “لەم ڕووەوە پلان هەیە کێشەى کەمئاوی لە ڕێگەى پرۆژەیەکەوە لە ناوچەى کەسنەزان بونیات بنرێت. ئامانجمان ئەوەیە کێشەى کەمئاوی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی شارى هەولێر چارەسەر بکەین، بۆیە پلان هەیە ئیفرازی دوو و سێ فراوان بکرێت، یان پرۆژەى ئیفرازی چوار دروست بکرێت.”ساڵانە بە هۆى فراوانبوونی شارى هەولێر و نیشتەجێبوونی زیاتر، خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو زیاد دەکات و ئەوەش پێویستی بە پلانی نوێیە تاکوو کێشەکانی کەمئاوی لە چەند ناوچەیەکی هەولێر چارەسەر بکرێت. بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی هەرێم پلانەکانی خستووەتە کار.فەرمانگەی میدیا و زانیاری.