سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆك بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكانی پارێزگای كەركووك كۆبۆوە

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌ جیاجیاكانی كه‌ركووك جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی كه‌ركووك به‌ دیالۆگ و به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتە جیاجیاكانی پارێزگای كەركووك كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان بیروڕایان لەبارەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك و دۆخی گشتیی پارێزگای كەركووك و مەترسی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و پێكەوەژیانی پارێزگای كەركووك خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی كەركووك و جەختی لەوە كردەوە كە كەركووك شاری پێكەوەژیان و برایەتییە و پێویستە هەموو لایەك لە ئیدارەدان و بنیاتنانی داهاتووی ئەو شارە بەشدار بن، بە پێویستیشی زانی كێشە و گرفتەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و بە گوێرەی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێن.