مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی:ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ جەنابی سەرۆكوەزیران و سەركردەكانی دیكەی عێراق بۆ داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان.
شایانی باسە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،گەیشتنە بەغداو لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی،سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەو تاوتوێی پرسی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد.
وابڕیاریشە شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەركردەكانی دیكەی عێراق بۆ هەمان مەبەست كۆببنەوە.