دوێنێ، له بارهگای مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی بهرپرسی دهستهی كارگێری مهكتهبی سیاسی و هوشيار زيبارى و مەحموود محەمەد ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و جەعفەر ئیبراهیم بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی پێشوازییان له د. بشار سعدون هاشم جێگری ئەمینداری گشتیی ڕەوتی فوراتەین و شاندی ياوەری كرد.
لە دانیشتنێكدا، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوان، كورتەیەك لەسەر مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەش كرد و پوختەیەك لەسەر ڕەوشی سیاسی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی پێشكەش كرد.
میرانی، ئاماژەی بەوەدا كە كاری سیاسی و دامەزراوەیی لە عێراق بەرچاو ناكرێت و لە عێراق دەوڵەتمان هەیە بەڵام دامەزراوەيمان نییە و دەبێت هەموو نەتەوەكانی وڵات بەشدار بن لە داڕشتنی ئەم چەمکە.
هەروەها میرانی دووپاتی كرد كە زۆرینەی وڵات ناتوانێت ببێتە زۆرینە ئەگەر مافەكانی خەڵكانی دیکە نەپارێزێت و دەبێت لەناو دەستور و یاسادا بچەسپێت لە ڕوانگەی ماف و ئەرك و دەبێت هاوسەنگی لە نێوان ئەرك و ماف دا هەبێت.
میرانی تەئكیدی كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان پەرۆشی چارەكردنی كێشەكانە لە نێوان بەغدا و هەولێر بەڵام دەبێت ئە و ویستە لەلایەن حكومەتی عێراقیش هەبێت.
لەلای خۆیەوە د. بەشار سەعدوون هاشم جێگری ئەمینداری گشتیی رەوتی فوراتەین سوپاسی مەكتەبی سیاسیی پارتی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە و پێشوازییەی كە لێیان كراوە و دوپاتی كرد كە سەردانیان بۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ ئەوە دێت كە پێكەوە چارەیەك بۆ كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بدۆزنەوە.
هەروەها تەئكیدی كرد كە رەوتی فوراتەین و ئەمیندار گشتی ڕەوتەكە كە (محەمەد شییاع ئەلسوودانی)یە ڕەوشی كوردستان و پەیوەندیی لە نێوان هەولێر و بەغدا گرنگییەكی تایبەتی پێ دەدەین و هەر لە ڕۆژی دامەزراندنی ڕەوتەكە هەوڵدراوە پەیوەندیەكی تایبەت لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەبێت و بەتایبەتی لەگەڵ سەرۆك (مەسعود بارزانی) و پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەروەها هیوای خواست ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بن بۆ زیاتر لێك نزیكبوونەوە لە یەكتر و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان كە لە بەرژەوەندی گەلانی عێراق دا بێت.
شایانی باسە ڕەوتی فوراتەین لە ساڵی2021 مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و محەمەد شییاع ئەلسوودانی بووە ئەمینداری گشتیی رەوتەکە.