پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

له‌لایه‌ن چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه‌ زنجیره‌ چیای مه‌تینا بۆردومان كرا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌لایه‌ن چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه‌ زنجیره‌ چیای مه‌تینا بۆردومان كرا.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای توركیا ناوچه‌كانیان له‌ گوندی سگێرێ و به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كانێ له‌ زنجیره‌ چیای مه‌تیانیان بۆردومان كرد.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌لیكۆپته‌ره‌كان به‌بیانۆی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌هۆی سه‌ختی شوێنه‌كان تا زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

④Play Video