بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە.
ئەمڕۆ (19) هەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازەیە، ئەو دەزگا میدیاییەی توانیویەتی تائەمڕۆ بە پلانی رێکوپێک و بەرنامەی جۆراوجۆر خزمەتێکی زۆری راگەیاندن و رۆشنبیریی کوردی بکات.
ڕێککەوتی دەستپێکردنی پەخشی فەرمی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە هاوکاتە لەگەڵ یادی شکۆداری هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی (بارزانیی نەمر)، بۆیە سروش و ئەرکێکی تری ئەو دەزگایە خستنە رووی خواست و ویستی هاووڵاتیان و داکۆکیکردنە لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.
ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی پارتیمان، کە لە ڕێی پەیام و بنەما ڕاست و ڕاستگۆییەکەی ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییان لەو دەڤەرە ئازیزەدا.
بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەران و بینەرانی ئازیزتان دەکەین و پشتیوانیی خۆمان بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروزە دووپات دەکەینەوە و بە هیوای هەنگاوی نوێتر و سەرکەوتنی زیاتر.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
11/9/2023