ئەمڕۆ دووشەممە ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەڕێز (دكتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان)، پێشوازی كرد لە بەڕێز (بایرام بۆزێل) سەرۆكی گشتی پارتی سۆسیالیستی كوردستان/توركیا و شاندی یاوەری كە پێكھاتبوون لە بەڕێزان (مەسعود تەك، جێگری سەرۆك – جەلال یەلدز – تەیب کزلیلدز – وەلی كوپران، نوێنەری پارتەكە لە ھەولێر).
شاندی میوان پێزانینی ھەبوو بۆ ھەوڵی میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی كورد و گەیاندنی پەیامی كوردستانیان و خزمەتكردنی دۆزی گەلی كوردستان.
لای خۆیەوە بەڕێز دكتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەش، بەخێرھاتنی شاندەكەی كرد و ھیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كار و خەباتیاندا.