تۆمەتبارێك كه‌ له‌لایه‌ن داگای گه‌رمیانه‌وه‌ داواكرابوو دەستگیركرا

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 10ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕو هۆبەی جوڵانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا كه‌ به‌تۆمه‌تبار بووه‌،لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، م، أ لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە