گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێستا له عێراق فیدڕاڵیه‌ت نه‌بووه‌ته سیسته‌مێكی كرده‌یی و ده‌سه‌ڵاتداران بڕوایان پێی نییه، به‌ڵكو له بری ئه‌وه‌یه عه‌قڵییه‌تی ناوه‌ندیه‌تی زاڵه.
ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته تایبه‌ت كوردستان24ـی راگه‌یاند، یه‌كێك له كێشه قووڵه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه تا ئێستا بڕوای به ناوه‌ندیه‌تی هه‌یه و مه‌به‌ستییه‌تی هه‌موو بابه‌ته‌كان به ده‌ستی به‌غداوه بێت، به‌شێوه‌یه‌ك دوای بیست ساڵ له ده‌رچوونی ده‌ستوور، كه ده‌ستوورێكی فیدڕاڵییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران و عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی عێراق باوه‌ڕی به فیدڕاڵیبوون نییه، نه‌خاسمه كه هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ئه‌و فیدڕاڵییه‌ته‌دا، هه‌رێمێكی فیدڕاڵه و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه فیدڕاڵییه‌كانه.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه دوێنێ شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سیاسییه‌كانی عێراق وا نیشان ده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام رووداوه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینرێت. گوتیشی، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌یه، بۆیه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه دروست بكه‌ن و كێشه‌كان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندییانه.
ڤیان ده‌خیل باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت تا ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌تایبه‌ت بابه‌تی نه‌وت و غاز، كه ده‌بوو له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می كابینه‌كه‌ی سوودانی یاسای نه‌وت و غاز ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرایه، هاوكات پرسی مادده‌ی 140، كه‌ركووك و شنگال و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌یه ده‌بوو، ئاراسته‌یه‌كی چاره‌سه‌رییان وه‌ربگرتایه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه له ئاستی پێویستدا نین.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پێدانی مووچه به‌شێوه‌ی قه‌رز له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه به هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، نه یاسایی و نه ده‌ستوورییه.
ڤیان ده‌خیل بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و به باشی زانی هێشتا فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی حكومه‌ت. گوتیشی، ئێستا جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه و ناردنی به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به ناردنی شاندی ته‌كنیكییه‌وه نییه، به‌ڵكو پێویستی به شاندی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌یه.
بەرەبەیانی رۆژی (12ـی حوزەیرانی 2023)، لە دانیشتنی چوارەمیدا تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد و دوای سڕینەوەی چوار ماددە و زیادکردنی چەند ماددەیەک.
درەنگانی شەوی (8ـی حوزەیرانی 2023) پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کرد کە پێشتر دوو خوێندنەوەی بۆ کرابوو، دوای ئەوەی لە رۆژی (13ـی ئاداری 2023) لەلایەن ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراقەوە پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد کە (5ـی نیسانی 2023) خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاساکە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا.
رۆژی (دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكرایه‌وه.