فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای فشار و بەربەستە داراییه‌كانی به‌غدا، مانگانه زیاتر له 23 ملیار دینار بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كان بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات.
به گوێره‌ی داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 135 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هەن، کە 83 نه‌خۆشخانه‌یان حكومیین و له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خه‌رجییه‌كانیان دابین ده‌كرێت و خزمه‌تگوزارییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیان له بواری ته‌ندروستی، بێ به‌رانبه‌ر یاخود به نرخێكی پاڵپشتیكراو پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، 1047 بنکەی تەندروستی رۆژانە لە دوو تايمى جیاوازدا، له گه‌ڕه‌ك و قه‌زا و ناحيیه و گونده دووره ده‌سته‌كان بێبه‌رانبه‌ر خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، کە به‌شێكی زۆریان تاقیگه و ئامێره‌كانی تیشك و سۆنار و دابینكردنی پزیشكی پسپۆڕ و ده‌رمانخانه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه.