شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خەڵکی مەغریب دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە خەڵکی مەغریب دەکات بۆ ئەو زیانە گیانیانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەوتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 09ـی 09ـی 2023 لە مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا، بەهۆیەوە  1037 كەس گیانیان لەدەست داوە و 1204 کەسی دیکەش برینداربوون.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ گەلی مەغریب دەردەبڕی و ڕایگەیاند: بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خەڵکی شانشینی مەغریب دەکەم بۆ ئەو زیانە گیانیانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە کەوتووەتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە “هاوبەشی خەم و پەژارەیانین لەم کارەساتە گەورەیەدا،  لە خودای مەزن داواکارم کە قوربانییەکان بخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی و بریندارانیش بەخێرایی چاک بکاتەوە.