کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 9/9/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی یەکشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39

سلێمانی: 38

دهۆک : 38

کەرکوک : 41

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 39

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان: 43