له شاری هه‌ولێر زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند شوێنێكی كردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی یاریمهتیدانی قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی زانكۆلاین.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێكه‌وتی 5ی ئه‌یلوولی 2023 بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ (12ی ئهیلوول) سیسته‌م و وێبسایتی (www.regayzanko.com) كارا كرد.
به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی قوتابییانی پۆلی 12 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی زانكۆیلاین، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند شوێنێكی ته‌رخانكردووه و له‌وێ كارمه‌ند و شاره‌زایان یارمه‌تی قوتابییان ده‌ده‌ن.
شوێنه‌كان بریتین له:-
1- کۆلێژی ئەندازیاری ـ بەشی پڕۆگرامسازی
2- كۆلێژی زانست – به‌شی كۆمپیوتەر
3- كۆلێژی په‌روه‌رده – یەکەی زانیاری و تەکنەلۆجی
4- سه‌نته‌ری ئایتی زانكۆی سه‌لاحەدین
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری قوتابییانی كرده‌وه كه کێشەیان لە وشەى نهێنى و وشەی تێپەر هەیە، دەتوانن سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر بکەن لە تۆماری گشتی زانکۆ‌دا.