حکوومەتی هەرێم پرۆژەیەکی دیکە لە مەخموور جێبەجێ دەکات

بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری شارۆچکەکە، ئێستا لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە پرۆژەی دروستکردنی شەقامێک لە سنووری شارەوانیی مەخموور جێبەجێ دەکرێت.
گوژمەی پرۆژەکە 241 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و لەلایەن شارەوانیی مەخموور سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی دەکرێت و لە ماوەی مانگێدا تەواو دەکرێت.
پرۆژەکە وێڕای ئەوەی دەبێتە هۆی بەستنەوەی وێستگەی کارەبی مەخموور بە شەقامی سەرەکی مەخموور، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی زۆری بۆ هاتوچۆی دانیشتووانی سنووری شارەوانیی مەخموور بە گشتی دەبێت.
هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە سنووی شارەوانیی مەخموور بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی مەخموور و دەوروبەری.