به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر و چه‌ند بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 7ی 9ی 2023 له شاری هه‌ولێر توانرا بڕی 6 كیلۆ و 700 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و ماریجوانا و تلیاک لەگەڵ 1000 شیت ترامادۆڵ و 10 شیت میتادۆن دەستی بەسەردا بگیڕێت.
بڵاویشی كرده‌وه: لەم چاڵاکییەدا توانرا سێ کەس دەستگیر بکرین کە بە کاری بازرگانی بەم ماددانەوە گڵاون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ هەرسێ تۆمەتباره‌كه کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان جه‌ختی كرده‌وه كه چالاكییه‌كه بە هاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک جێبەجێ کراوە.