پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە كەركوك هێزێكی زۆری سەربازی بڵاوەی پێدەكرێت

دوای دەنگوی بوونی خۆپشاندان لە لای قەڵای كەركوك ،هێزێكی زۆری سەربازی لە ناو كۆڵانەكان و شەقامە گشتییەكانی نزیك قەڵای كەركوك بڵاوەی پێكراوە .
جێگای ئاماژەپێدانە ،هێزە ئەمنییەكانی كەركوك كۆبوونەوەیان كردووە و بڵاویان كردۆتەوە كە هەر كەسێك بێ مۆڵەت خۆپیشاندان بكات دەستگیر دەكرێت.
شایانی باسە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەر دۆخی كەركوك، عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق و فەریق روكن قاسم مەحەمەد، فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی عێراق گەیشتوونەتە كەركوك.