پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی کورد (عەبدولخالق زەنگەنە)

بەڕێز خانەوادەی سیاسەتمەداری کورد خوالێخۆشبوو (عەبدولخالق زەنگەنە).

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری گەلەکەمان (عبدولخالق زەنگەنە)مان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (عەبدولخالق زەنگەنە) کەسایەتی و سیاسەتوانێکی دیاری گەلەکەمان بوو، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و عێراق بوو، هەروەها تێکۆشەرێکی دێرین و ناسراو بوو و لەو ڕێگایەشدا تەمەنێکی زۆری بە خەباتی نیشتمانی و داکۆکیکردن لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بەخشی.
هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆست و هاوڕێ و هەڤاڵانی ببێتە مایەی ئارامی و سەبوریتان. داواکارین لە یەزدانی مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەی بەڕێزیش لە کەسەر و ناخۆشی بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان. 6/9/2023