دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

جوتیار عادل: ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە

جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشدا، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دوا پێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا خرایە روو.

سەبارەت بە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، جوتیار عادل ئەوەی خستەڕوو، کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەکانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنکە گەشتیارییەکان خرایە ڕوو.